ئەمریکا: هێرشە بینراو و نەبینراوەکانمان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 شوبات
بارەگایەکی ڕووخاوی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم لە ئەنبار بەهۆی هێرشی ئەمریکا
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا جەختدەکاتەوە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بۆ سەر ئامانجەکانیان لە عێراق و سووریا تەنیا سەرەتایەک بووە و کۆتایی نەهاتووە، هێرشە بینراو و نەبینراوەکانیان بەردەوام دەبن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئێران زانیویەتی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و بێدەنگ نابن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازیدا لە بنکەیەکی سەربازی لە ئوردن هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەندین بنکەی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا. کۆشکی سپی هێرشەکان بە سەرەتای کۆمەڵە هێرشێکی فراوان دادەنێت کە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند ''ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕووی دا تەنیا سەرەتا بوو، نەک کۆتایی وەڵامدانەوەی ئێمە، هەنگاوی دیکەش بەڕێوە دەبن، هەندێک دەبینرێن، هەندێک لەوانەیە نەبینرێن، هەمووشیان هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی زۆر ڕوون، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج، کاتێک ئەمریکییەکان دەکوژرێن وەک ئەو سێ سەربازەی کە بەشێوەیەکی کارەساتبار لە تاوەر-22کوژران، ئێمە وەڵام دەدەینەوە و بە بەهێزی وەڵام دەدەینەوە''.
• کاتێک سێ سەربازی ئەمریکی کوژران، بەدڵنیاییەوە ئێران دەیزانی کە ئێمە وەڵاممان دەبێت. گوتیشی ''ئەو ئامانجانەی کە ئێمە پێکاومانن، بە بڕوای تەواومانەوە، ئامانجی تەواو سەربازیی بوون. ئامانجەکان کۆگای تەقەمەنی و ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ بوون. ئامرازی گرووپە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بوون کە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا بەکاریان دەهێنان. ''
باکگراوند: شەڕی ئیسرائیل و غەزە کە لە 07ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە بەردەوامە، بووەتە هۆی نائارامیی لە تەواوی ناوچەکە. میلیشیا شیعەکان بە پاساوی پاڵپشتیکردن لە غەزە هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا. ئەمریکا ئێران بە پاڵپشتیکاری ئەو گرووپانە تۆمەتبار دەکات و دەیانکاتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 50 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گرفتی کەمئاوی بە تەواوی چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات