تەقە کردنەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ لەسەر کێشەی زەوی بووە

شەیری بکە لە:
تەقە کردنەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ لەسەر کێشەی زەوی بووە

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز


بەهۆی کێشە لەسەر زەوییەک، چەند وەبەرهێنەرێک تەقە لەیەکتر دەکەن، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا دوو کەس کوژراون.


چیرۆکی سەرەکی: ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا چووە شوێنەكە و بەمشێوەیە باسی ڕووداوەکە دەکات: دەگوترێت کێشەکە لەنێوان چەند وەبەرهێنەرێک بووە، لەسەر زەوییەک بۆ دروستکردنی پڕۆژە، لە مەودایەکی نزیک تەقەیان لەیەکتر کردووە". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەكە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە نزیک شوقەکانی مینی سلاڤا ڕوویداوە. هێشتا هێزە ئەمنییەکان هیچ شتێکی فەرمییان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندارن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: