شەڕی غەززە بلینکنی هێنایەوە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

شەیری بکە لە:
شەڕی غەززە بلینکنی هێنایەوە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

دیداری نێوان سەرۆکی میسر و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە قاهیرە- وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەستپێکی گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گەیشتە قاهیرە و لەگەڵ فەتاح سیسی، سەرۆکی میسر شەڕی غەززەی تاوتوێ کرد.

 

وێنە گەورەکە: بلینکن دەیەوێت حەماس بخرێتە ژێر گوشاری وڵاتانی عەرەبی و پێشنیازی ئاگربەست پەسەند بکات.

 

لێدوانی فەرمی: "لەگەڵ سیسی بیرۆکەی زۆر باشمان ئاڵوگۆڕ کرد، پێویستە یارمەتی بگەیەنینە خەڵکی غەززە". بلینکن وای بە ڕۆژنامەوانان گوت.

 

زانیاریی زیاتر: سیسی و بلینکن هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕیی دیلەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل گفتوگۆ کرد.

 

باکگراوند: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە، تائێستا سەرووی 36 هەزار کەس لە غەززە کوژراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: