مونا قەهوەچی خۆی بەربژێر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مونا قەهوەچی خۆی بەربژێر دەکاتەوە

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان- وێنە؛ دەنگی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای بەرەی تورکمانی، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن، بەربژێری کۆتاکان نابێت لەنێو هیچ لیستێکدا بن، بۆیە مونا قەهوەچی وەک بەربژێری پارتەکەی لە بازنەی هەولێر بە تەنیا خۆی بەربژێر کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی دەڵێت "وێڕای نیگەرانییەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی خۆم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بازنەی  هەولێر دوو کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەکان دانراون، یەكێکیان بۆ تورکمان و ئەوەی دیکەشیان بۆ کریستیانەکانە. 

 

باکگراوند: مونا قەهوەچی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سکرتێری سەرۆکی پەرلەمان بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان