لە سنووری هەولێر بەهۆی هەورەبروسکە دەیان دۆنم پاوان دەسووتێت

شەیری بکە لە:
لە سنووری هەولێر بەهۆی هەورەبروسکە دەیان دۆنم پاوان دەسووتێت

دیمەنێک لە ئاگرەکە، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە سنووری ناحیەی دارەتوو بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگر لە دەیان دۆنم پووش و پاوان کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگرێکی گەورە لە گوندی عەلیەڕەش و قەراتە سۆرا لە سنووری ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر کەوتووەتەوە، هاووڵاتیانی ناوچەکە داوای بەهاناچوونەوە دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی  ئاگرەکە.

لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە، پووش و پاوانێکی زۆر سووتاوە، بەڵام بەتەواوەتی زیانەکان نەزانراون.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە بەرەبەرە تەشەنە دەسێنێت، لەم سنوورەش خانووی هاووڵاتیان، باخ و کێڵگەی پەلەوەر هەیە و مەترسی هەیە ئاگرەکە زیانی ماددی زۆری لێبکەوێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ