براوە و دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا کێن؟

شەیری بکە لە:
ساتی دەنگدان بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا

ساتی دەنگدان بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا

ئاڤا نیوز 

 

دوای چوار ڕۆژ لە دەنگدان لە 27 دەوڵەتی ئەندام، 720 نوێنەر بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا هەڵبژێردران، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگی پارتە ڕاستڕەوەکان لە ژمارەیەکی وڵاتان زیاتر بووە.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی 06-09ـی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەچوو، کە پێگەیەکی گرنگی داڕشتنی سیاسەت و یاسای یەکێتییەکەیە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئیتاڵیا پارتە ڕاستڕەوەکەی جۆرجیا مێلۆنیی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە توانیویەتی دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت و بە 28%ـی دەنگەکان پێگەی خۆی بەهێزتر بکات، بەڵام لە فەرەنسا، پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆک پاشەکشەی کردووە، هەر بۆیە ماکرۆن پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بە گوێرەی نوێترین داتاکان دابەشبوونی 720 کورسییەکە بەم شێوەیەیە:
•    پارتی گەلی ئەوروپا 189 کورسی (12 کورسی زیاد کردووە)
•    پارتی سۆسیال دیموکرات 135 کورسی (5 کورسی کەم کردووە)
•    پارتی نوێگەریی ئەوروپا 83 کورسی (19 کورسی کەم کردووە)
•    پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازان 72 کورسی (چوار کورسی زیاد کردووە) 
•    پارتی شوناس و دیموکراسی 58 کورسی (یەک کورسی کەم کردووە)
•    پارتی سەوز 53 کورسی (19 کورسی کەم کردووە) 
•    نوێنەرانی سەربەخۆ 45 کورسی (5 کورسی کەم کردووە)
•    چەپڕەوەکان 35 کورسی (دوو کورسی کەم کردووە)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ