لیژنەی کۆچ و كوچبەران: گەڕانەوەی ئاوارەکان هێشتا خه‌ونه‌ و بەدەستهێنانی ئەستەمە

شەیری بکە لە:
لیژنەی کۆچ و كوچبەران: گەڕانەوەی ئاوارەکان هێشتا خه‌ونه‌ و بەدەستهێنانی ئەستەمە

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی کۆچ و كۆچبه‌رانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای کرد، تاوەکو ئێستا ئامادەباشی نه‌كراوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان چونکە 80%ـی ماڵەکانیان شیاوی نیشتەجێبوون نین.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئه‌وه‌ی حکومەتی عێراق بڕیاری دا سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق دابخات، لیژنەی کۆچ و كۆچبه‌رانی پەرلەمان ناڕەزایەتی دەربڕی.

 

لێدوانی فەرمی: شه‌ریف سوله‌یمان، جێگری سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، ئاوارەکان نزیکەی 10 ساڵە چاوەڕێی گەڕانەوەیانن بۆ زێدی خۆیان، بەڵام تاوەکو ئێستا زەمینەسازی نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌تایبه‌تی له‌  شنگال و هەندێک ناوچه‌ی دیکە.

 

زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئیستا ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، گەیشتووەتە نزیكه‌ی 30 هەزار خێزان.

 

باکگراوند: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو کۆتایی مانگی حەوت، سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان و کەمپەکانیش دابخات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ