وەزیری خوێندنی باڵا: کار بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان دەکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا دوو جار بە ژمارەی جیاواز یەکەمەکانیان دامەزراندووە و هەولەکانیشیان بۆ ئەوانی دیکە بەردەوامە.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیای دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دا.


بۆچی گرنگە: ژمارەیەکی زۆر لە یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن سوودمەند بن.

 

لێدوانی فەرمی: د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو بۆشایەی لە کاتی خانەنشینبوون یان کۆچی دوایی فەرمانبەرێکی زانکۆ دروست دەبێ، دەتوانین وەک دەرفەتێک بۆ سێ یەکەمەکە بەکاری بهێنین، چونکە پێویستمان بە تواناکانیان هەیە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا دوو جار بە ژمارەی جیاواز یەکەمەکانیان دامەزراندووە، ئەگەر دەرفەت ڕەخسا دەکرێ یەکەمەکانی دیکەش دابمەزرێنرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان