دادگەی ماوەت دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی ماوەت دەکرێتەوە

قەزای ماوەت. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی دادوەریی ڕێکارەکانی کردنەوەی فەرمانگەی دادگەی ماوەتی دەستپێکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە ڕۆژی 14-5-2024 نووسراوێکی ئاراستەی قایمقامییەتی قەزای ماوەت کردووە و ئاماژەی بەوە داوە: سەبارەت بە دابینکردنی شوێن گونجاو بۆ دادگە و دانانی کاتی ژمارەی پێویست لە فەرمانبەر ئاگادارمان بکەنەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی 9-6-2024 ڕێکارەکانی کردنەوەی دادگەی قەزای ماوەت دەستیپێکرد و حاکم ئاوات سەفەرەیی لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕێکارەکانی فەرمانگەکە، ڕاسپێردراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2008 کاتێک ماوەت کرا بە قەزا، بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا دادگەی بۆ دابنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان