بڕیارێک لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی گوندی کۆری دەدرێت

شەیری بکە لە:
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی گوندی کۆری دەدرێت

گوندی کۆری. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، بڕیارێکی پێشووتری لەبارەی پرۆژەی گوندی کۆری ڕاگرت.

 

بۆچی گرنگە: بڕیارێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، دانیشتووانی گوندی کۆری نیگەران کردبوو، بڕیارەکەیان بە هەڵە و مەترسی بۆسەر گوندەکەیان دەزانی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بڵاوی کردەوە، کە دەروازەی شەقامی گشتیی گوندی کۆری بە ناونیشان و لۆگۆ، وەک خۆی دەمێنێت و تایبەت دەبێت بە گوندەکە، وەکو سەرجەم پرۆژەکانی دیکەی وەبەرهێنان.

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە نووسرای ژمارە هەزار و 678 لە 25-3-2024، بۆ گواستنەوەی دەروازەی پرۆژەی گوندی کۆری کە لەسەر شەقامی 150 مەترییە دەرکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ 9-6-2024 بە نووسراوێکی دیکە ناوەڕۆکی نووسرای پێشتری ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کاری پێ ناکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان