لە دەرەوەی سەربڕخانەکان ڕێگە بە قوربانیکردن نادرێت

شەیری بکە لە:
لە دەرەوەی سەربڕخانەکان ڕێگە بە قوربانیکردن نادرێت

مەیدانێکی ئاژەڵان- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر هەر کەسێک ئاژەڵ لە کۆڵان و شوێنە گشتییەکان سەرببڕێ، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

بۆچی گرنگە: بەم هەنگاوە دەتوانرێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و مەترسییەکانی بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: "ئەگەر لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت، دەست بەسەر ئاژەڵەکەدا دەگیرێت". نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر وادەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش قوربانیکردن، لە سەربڕخانەکان پشکنین بۆ تەندروستیی ئاژەڵەکان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ