سعودیە 300 هەزار کەس بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی حەج دەردەكات

شەیری بکە لە:
سعودیە 300 هەزار کەس بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی حەج دەردەكات

ژمارەیەک حاجی لە سعودیە- میدیای سعودیە

ئاڤا نیوز 


هێزە ئەمنییەکانی سعودیە زیاتر لە 300 هەزار کەسیان لە مەککە دوورخستووەتەوە، بەهۆكاری ئەوەی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ناویان تۆمار نەکراوە.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ حەجی نایاسایی كێشەی بۆ سعودیە دروستكردووە و سەدان هەزار كەس بەبێ مۆڵەت چوونەتە ئەو وڵاتە، لە هەرێمی كوردستانیشەوە هەزاران كەس بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە و دەیانەوێت حەج بكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نێو ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی کۆتاییدا لە مەککە دیپۆرتکراونەتەوە، 153 هەزار و 998 بیانی هەبوون کە بە ڤیزەی گەشتیاری لە جیاتی ڤیزەی حەج هاتوون، بەپێی ئەوەی ئاژانسی فەرمیی ڕۆژنامەوانی سعوودیە  بڵاویکردووەتەوە.


ژمارەکان وا دەڵێن: 171 هەزار و 587 کەسی دیکە لە سعودیە نیشتەجێن، بەڵام دانیشتووی شاری مەککە نین و مۆڵەتی حەجیان نییە.


باكگراوند: بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بۆ ئەمساڵ ملیۆنێک و 300 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ حەج تۆمارکردووە، لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار موسوڵمان فەریزەكەیان ئەنجام داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: