یەکێتیی ئەوروپا ماوەی قەدەغەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراق درێژدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا ماوەی قەدەغەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراق درێژدەکاتەوە

چەند گەشتیارێک بە هێڵی فرۆکەوانی عێراق گەشت دەکەن

ئاڤا نیوز 


دەزگای سەلامەتیی ئاسمانیی ئەوروپا، ماوەی قەدەغەکردنی هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە، بەمەش سزاکە پێدەنێتە ساڵی 10یەمینەوە.


وێنە گەورەكە: دەستەی هێڵی ئاسمانیی عێراق، مەرجەکانی سەلامەتیی پێویستی بەپێی ستانداردی جیهانی نییە و بەم هۆیەش لە چەندین وڵاتەوە سزا دراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری دەستەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: "وەزارەتی گواستنەوە 80%ی مەرجەکانی ڕێکخراوی هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی تایبەت بە هەڵگرتنی قەدەغەکردنی ئەوروپی بەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراقی جێبەجێکردووە، بەڵام دەزگای سەلامەتیی ئاسمانیی ئەوروپی ماوەی قەدەغەکردنی بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە".


زانیاریی زیاتر: مەیسەم سافی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی تۆمەتبار کرد لە درەنگکەوتنی چارەسەرکردنی ئەم پرسە.


باكگراوند: لە ساڵی 2015ەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراق قەدەغە کراوە گەشتی فڕۆکەوانی بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامبدات، لە 22ـی کانوونی دووەمی 2024،  ئەمریکا کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فلای بەغدادی خستە لیستی سزاکانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان