زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕێکارەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕێکارەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان بڵاودەکاتەوە

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر

ئاڤا نیوز


زانکۆی سەڵاحەدین سه‌رجه‌م یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان ئاگادار دەکاتەوە کە بایۆمەتری ئەنجامبدەن بە مەبەستی دامەزراندنیان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌رجه‌م یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بە گوێرەی بۆ ئەو ساڵانەی دیاریکراون  ئاگادار ده‌كاته‌وه‌  ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 9-6-2024 سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی بایۆمه‌تری.


لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەموو ئەو کەسانەی کە ناویان لەم لیستانەدا هاتووە بایۆمەتریان بۆ دەکرێت بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەوەی کە ناویان گەرایەوە، بتوانن مووچەکانیان بە ڕێگەی بایۆمەتری وەربگرن.


زانیاریی زیاتر: بە ژمارە ناو و بانکەکان دیاریکراوە .
یەکەمەکانی 2017 ـ 2018 بانکی بێخاڵ
یەکەمەکانی 2018 ـ 2019 بانکی فیدڕاڵ
یەکەمەکانی 2019  ـ 2020 بانکی عەنکاوە
یەکەمەکانی 2020 . 2021  بانکی بەحرکە
یەکەمەکانی  2021. 2022 بانکی حەمرین، کەسنەزان


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ناوانە تەنیا ناوی بەشێکی دەرچووانە بۆ ئەوەی دەرچووان سەرە نەگرن و کێشە بۆ بانکەکان دروست نەبێت، دەرچووان ئاگادار دەکرێنەوە کە بچن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری، دەبێت بەگوێرەی لیست سەردانی بانکەکان بکەن، سەبارەت بە دەرچووانی 2022 ـ 2023 بە زووترین کات بانکێک دیاری دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان