ڕێکارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دیاری دەکرێن

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دیاری دەکرێن

AFP- ڕێورەسمی پرسەی ڕەئیسی

ئاڤا نیوز


دەستەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، ڕێکارەکانی بانگەشەی بڵاو کردووەتەوە کە دەبێت بەربژێرەکان پێیەوە پابەند بن.  


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕێکارەکان، بەربژێرەکان بۆیان نییە بۆچوونی پێچەوانەی ڕێبەری باڵای ئێران و دەستووری ئێران بڵاو بکەنەوە. هەروەها نابێت لە بانگەشەکانیاندا وڵات بە خراپی نیشان بدەن و لە بەها و دەستکەوتەکانی دەسەڵات کەم بکەنەوە. جگە لەمە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان لەگەڵ ڕێبەرانی ئێستا و پێشووی ئێران، خومەینی و خامنەیی، قەدەغەیە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 80 کەس ناوی خۆیان بۆ بەربژێری تۆمار کردووە؛ بۆ بەربژێربوون پێویستە بە فلتەری ئەنجوومەنی چاودێریدا تێپەڕن کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناوی بەربژێرە شایستەکان ڕابگەیێنێت. 


باكگراوند: بە هۆی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی 28ـی حوزەیران هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە دەچێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: