هەولێر هەفتەیەکی ئاگرینی بەڕێکرد

شەیری بکە لە:
هەولێر هەفتەیەکی ئاگرینی بەڕێکرد

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بۆ هەر ڕۆژێک، ئاگرێکی گەورە لە پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆرن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەر ڕۆژەو لەلایەکن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی گەورە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە ماوەی یەک هەفتەدا، شەش ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەی گەورە لە هەولێر ڕوویانداوە، ئەمە جگە لەو ئاگرانەی لە ماڵەکان کەوتوونەتەوە".

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، 407 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، زۆرینەشیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوون.

 

باکگراوند: بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگرێکی گەورە لە کۆگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی باشووری هەولێر کەوتەوە، بەرگریی شارستانیش هۆکارەکەی بۆ تەقینی بوتڵێکی غاز گەڕاندەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: