لە کەرکووك گەندەڵی لە کڕینی ئامێری پزیشکی کراوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووك گەندەڵی لە کڕینی ئامێری پزیشکی کراوە

باڵەخانەی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک- وێنە؛ میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد، لیژنەکانیان توانیویانە گەندەڵی لە چەند گرێبەستێکی دابینکردنی کەرەستەی پزیشكی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ئاشكرا بکەن کە بەهاکەی سەرووی 10 ملیار دینارە.

 

وێنە گەورەکە: دەستەی دەستپاکیی عێراق لەڕێگەی لیژنەیەکەوە، پشکنین بۆ گرێبەستەکان و شێوازی خەرجکردنی پارە لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق  ڕایگەیاند: "تیمەکانمان لە پارێزگای کەرکووک، چەندین کەیسی گەندەڵییان لە گرێبەستی کڕینی ئامێری پزیشكی دۆزیوەتەوە و بەهاکەیان دەگاتە 10 ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی".

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئامێرەکان لەلایەن کۆمپانیایەک بەناوی (کیمیادیە)، بە بەهای سەرووی پێنج ملیۆن دۆلار دابینکراون، دواتر دەرکەوتووە بەشی زۆری ئامێرەکان کار ناکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: