لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دوو کاتژمێر ئینتەرنێت دەپچڕێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیێنێت، لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت دەپچڕێت.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ، کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵیان هاوکاربن بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.

زانیاریی زیاتر: هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش تەنیا دوو کاتژمێر ئینتەرنێت دەبڕێت، کاتژمێر شەش بۆ هەشتی بەیانی، بەگوتەی وەزیری پەروەردە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەوتۆ ناکاتە سەر کۆمپانیاکان، ژیانی خەڵک و دامودەزگاکانی حکومەت.

ئەمەش بزانە: ئەمساڵ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە لە ڕۆژی 23-6-2024 دەستپێدەکەن، هەفتانە دوو تاقیکردنەوە دەکرێن لە ڕۆژانی یەکەشەممە و چوارشەممەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان