تورکیا بە ڕێژەی 40% باج دەخاتە سەر ئۆتۆمبێلی چینی

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێکی چینی - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئۆتۆمبێلێکی چینی - وێنە: ئانادۆڵۆ

ئاڤا نیوز


حکومەتی تورکیا بڕیاری دا، لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێکی چینی هاوردەی تورکیا بکرێت، 40%ـی باجی زیادەی گومرگی لەسەر دادەنرێت.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو باجە زیادەیە پێشتر تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی دانرابوو، بەڵام ئێستا بە دانانی بۆ ئۆتۆمبێلی چینی، نرخیان بەرز دەکاتەوە.

 

بڕیاری فەرمی: بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، باجی گومرگی زیادە لەسەر هاوردەکردن بۆ هەندێک ئۆتۆمبێل دادەنرێت کە لە چینەوە سەرچاوە دەگرن، لە 07ـی تەمموزی ئەمساڵەوە دەچێتە واری جێبەجێکردن. 

 

زانیاریی زیاتر: داواکاری باجی گومرگی زیادە، بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە ماتۆڕ و تراکتۆر و پاسکیل و ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلە وشکانییەکانی دیکە و پارچە و ئیکسسواراتەکانیان کارا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان