قایمقامیەتی دەربەندیخان: هۆکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆ تەواو نەکردنی ڕێگایەک بوو

شەیری بکە لە:
قایمقامیەتی دەربەندیخان: هۆکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆ تەواو نەکردنی ڕێگایەک بوو

وێنەی دوای سووتانی تانکەرەکە- قایمقامیەتی دەربەندیخان

ئاڤا نیوز


نیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی سووتەمەنی لە فولکەی پەری دەریای قەزای دەربەندیخان وەرگەڕا و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتەوە، قایمقامیەتی دەربەندیخان هۆکارەکەی بۆ تەواونەکردنی ڕێگای "ناوتاق"دەگەڕێنێتەوە.


وێنە گەورەکە: ساڵانێکە قەزای دەربەندیخان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفتی ژینگەیی بووەتەوە، لەوانە ئاوی خواردنەوە و کێشەی کارگەکان، بەڵام وەرگەڕانی تانکەرەکەی ئەمڕۆ وایکردووە قایمقامیەت چەند بڕیارێک دەربکات.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: قایمقامیەت کاری بەنزین فرۆشیی لەسەر شەقامی 30مەتری ئەو شارە قەدەغە کرد، هاوکات داوا لە وەزیری ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی دەکەن تا ڕێگای "ناوتاق" تەواو دەبێت، ڕێگای جێگرەوە بۆ تانکەرەکان دابین بکەن. داوا لە بانکی سلێمانیش دەکەن پارەی پێویست تەرخان بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان