عێراق ئینتەرنێت دەپچڕێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق ئینتەرنێت دەپچڕێنێت

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێت لە سەرتاسەری وڵات دەپچڕێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاوی کردەوە: "لە سبەی شەممەوە تا دووی مانگی داهاتوو، ڕۆژانە لە کاتژمێر 06:00 تا 08:00ـی بەیانی، لە تەواوی عێراق و جگە لە هەرێمی کوردستان، ئینتەرنێت دەپچڕێنین".

 

هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی پەیوەندییەکان دەڵێت: "پچڕاندنی ئینتەرنێت بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەییەوە دەبێت و وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگریکردن لە دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە، ئەم داوایەی لێکردووین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی شەممە، کاتژمێر 07:00ـی بەیانی، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێبکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ