UN: لە 2025 ژمارەی پەنابەران زیاد دەبێت

شەیری بکە لە:
UN: لە 2025 ژمارەی پەنابەران زیاد دەبێت

کۆمەڵێك پەنابەری سووری- وێنە؛ میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات تا ساڵی 2025 بە ڕێژەی 20%، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی پێویستییان بە نیشتەجێبوون دەبێت زیاد بکات، دوو هۆکاریش دەستنیشان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: تا دێت ژمارەی پەنابەران لە جیهان زیاتر دەبێت، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت:  " ئەمریکا، کەنەدا، ئوستوڕاڵیا و ئەڵمانیا زۆرترین ڕێژەی پەنابەریان وەرگرتووە".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند: "دووبارە نیشتەجێکردنەوەی ئەوانەی بوونەتە پەنابەر بەهۆی شەڕ یان هۆکاری ژینگەیی، لە ساڵی داهاتوودا زیاد دەبێت، پەنابەرانی سووریش لە پلەبەندیی یەکەمی ئەوانەن کە پێویستییان بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە دەبێت".

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: "لە ئاستی جیهاندا ئەوانەی پێویستییان بە دووبارە نیشتەجێکردنەوە دەبێت، دەگاتە دوو ملیۆن و 900 هەزار کەس، زۆرینەشیان لە وڵاتەکانی وەک ئەفغانستان، سوودان، باشووری سوودان، ڕۆهینگا، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دەبن". ڕاپۆرتەکە وادەڵێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: "ئەوەی ڕوودەدات، لە بارودۆخێکی سەختی ئابووریی جیهانییە و ئاوارەکان ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوە دەبنەوە". لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەمەش هاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان