نۆژەنکردنەوەی بەشە سووتاوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
نۆژەنکردنەوەی بەشە سووتاوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستیپێکرد

دیمەنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پاش سووتانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستیپێکرد، سەرۆکی شارەوانی یەکی هەولێر دەڵێت "پرۆسەکە شەش مانگ دەخایەنێت".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی دوای ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد و لەگەڵ کاسبکارانی بازاڕەکە قسەی کرد و گوتی "هاتووم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم هاوکاریتان دەکەین".


لێدوانی فەرمی: ئارام رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانی یەکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "نۆژەنکردنەوەکە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە. 


زانیاریی زیاتر: "دوو کۆمپانیا تەندەری نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێریان وەرگرتووە، کۆمپانیایەک بەشە مێژووییەکەی قەیسەریی نۆژەندەکاتەوە و کۆمپانیاکەی تر دووکانەکان نۆژەندەکاتەوە. پرۆسەکە لەوانەیە شەش مانگ یان زیاتری پێبچێت".


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەتای ئەم هەفتەیە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری و دەستپێکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕادەگەیێنێت.


باکگراوند: شەوی 5-5-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: