دەرمانخانەیەک لە هەرێمی کوردستان-KRG
ئاڤا نیوز
کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرێکی دەرمان دەدات کە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازار، ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەکان و بە ڕێگەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن.
وێنە گەورەکە: کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان لەپێناو پاراستنی کوالێتی دەرمان و نەهێشتنی دەرمانی قاچاغ، چەند ساڵێکە لەڕێگەی تیمەکانیان دەرمانخانەکان دەپشكنن و سیستەمی نوێی ستیکەریان بۆ هەموو جۆرێکی دەرمان دیاری کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات، هاوڵاتییان بەهیچ جۆرێک ئەو دەرمانانە بەکارنەهێنن کە بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا ئەم دەرمانانە چوار جۆر دەرمانی دیکەی وەک (دیکلۆفیناک، پیڕۆگزیکام، دێگزامیتازۆن و میزۆکاربامۆڵ)یان تێدایە.
مەترسییە پێشبینی كراوەكان: کوالێتی کۆنتڕۆڵ زانیاری لەبارەی ئەو چوار دەرمانە بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو "دیکلۆفیناک و پیڕۆگزیکام؛ دەرمانی دژەهەوکردنی ناستیڕۆیدین، بەکارهێنانیان بەبڕێکی زۆر دەبنەهۆی کونکردنی گەدە و ریخۆڵەکان، بەرزەپەستانی خوێن و ڕوودانی جەڵتە.
زانیاریی زیاتر: دیگزامیتازۆن؛ دەرمانێکی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدییە؛ خراپ بەکارهێنانی دەبێتەهۆی نەخۆشیی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، پووکانەوەی ئێسکەکان و قەڵەوی. میزۆکاربامۆڵ؛ دەرمانێکی خاوکەرەوەی ماسولکەییە، مەترسیی گێژبوون، سڕبوون، نزمەپەستانی خوێن، سستیی چالاکیی فیزیکی و ئەنجامدانی ئەرکەکان دروستدەکات".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارەزوور زیاتر لە 500 کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراوردی دەنگەکانی ترەمپ لە سێ هەڵبژاردندا؛ 5% زیادی کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشبینی سیمپسۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا شكستی هێنا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق هەڕەشەی داخستنی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەریی هەڵبژاردنی ئەمریکا لەسەر هەرێمی کوردستان؛ ستراتیژی واشنتن دەگۆڕێت؟
5 تشرینی دووەم
بەوێنە؛ بەخێوکردنی ماسی لە تەقتەق
5 تشرینی دووەم
بەوێنە؛ گەورەترین پارکی هەولێر لە پاییزدا
4 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان زەمالەی بەخۆڕایی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕاگەیێنران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی كارەبا: ڕۆژانە 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دووەم حاڵەتی ڕاکردنی زیندانییان ڕووی دا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق هەڕەشەی داخستنی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی سەرژمێری لە سنووری ماددەی 140 گفتوگۆ دەکەن