چوارچێوەی هەماهەنگی: یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاسان بوو

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاسان بوو

پەرلەمانی عێراق- AFP

ئاڤا نیوز

 

پاش ئەوەی كومه‌ڵێك په‌رله‌مانتار له‌ پارته‌که‌ی حه‌لبووسی جیابوونه‌وه‌‌ و به‌ره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان ڕاگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی به‌ ئاسان وه‌سف كرد.

 

وێنە گەورەکە: جیابوونه‌وه‌ی کۆمەڵێک په‌رله‌مانتار لە پارتی ته‌قه‌دووم هاوسه‌نگی زۆرینەی سوننەكانی لە په‌رله‌مانی عێراق له‌ بەرژەوەندیی هاوپەیمانیی سییاده‌، عه‌زم  و حه‌سم  یەکلاکرده‌وه‌.

 

لێدوانی فەرمی: سالم عەنبەکی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: سالم عیساوی شانسی بردنه‌وه‌ی پۆستی سەرۆک پەرلەمانى هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌ندامانی پارتەکەی حەلبووسی ناتوانن ڕێگری لێ بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی زۆرینه‌ی سوننه‌یان له‌ده‌ستدا.

 

زانیاریی زیاتر: له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا 11 په‌رله‌مانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا لە پارتی تەقەدووم که‌ محەممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان لەو پارته‌ ڕاگەیاند و بەرەیەکی سیاسیی سه‌ربه‌خۆیان بە ناوی "موبادەرە" ڕاگەیاند.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ