سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: نابێت لە گۆمی فێڵاو ئاگر بکرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: نابێت لە گۆمی فێڵاو ئاگر بکرێتەوە

گۆمی فێڵاو - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، لە گۆمی فێڵاو بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاگر بکرێتەوە.


وێنە گەورەکە: لە وەرزی هاویندا گەشتیارێکی زۆر سەردانی گۆمی فێڵاو دەکەن، تیمێکی 24 کاتژمێری لەوێ جێگیر دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی و ڕێنماییەکانی کەمپین.


لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: "لەو سێ مانگەدا گەشتیارێکی زۆر سەردانی گۆمی فێڵاو دەکات، هەوڵدەدرێت کەمپین لە نزیک گۆم نەکرێت و بە هیچ شێوەیەک نابێت ئاگر لەسەر زەوی بکرێتەوە و ئاگردان لەوێ بەردەستە".


ئەوەی پیویستە بیزانیت: هەر گەشتیارێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، بەپێی یاسای ژینگە لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: