شەڕێكی خێڵەكی لە بەسرە چەكی قورسی تێدا بەكارهێنرا

شەیری بکە لە:
شەڕێكی خێڵەكی لە بەسرە چەكی قورسی تێدا بەكارهێنرا

چەند چەکدارێک لە بەسرە - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لە ناحیەی ئەبو خەسیبی باشووری بەسرە لە عێراق، شەڕێکی خێڵه‌کی ڕوویدا و تا ئێستا زیانە گیانییەکانی نەزانراوە، لەو شەڕەدا چەکی قورسی وەک دۆشکە بەکارهێنراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیه‌کی ئەمنیی له‌ پارێزگای به‌سرە بڵاوی کردەوە، لە ناوچەی (عه‌شوائیات)  نزیک بەندەری (ئەبوفلۆس) شه‌ر له‌نێوان ئه‌ندامانی خێلێک ڕوویدا و هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکی قه‌باره‌ بچووک و مامناوه‌ندیان تێدا به‌کارهێنا له‌ناویاندا دۆشکه‌ و  بی کەی سی.


ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: ئێستا شه‌ره‌که‌ وه‌ستاوه‌ و ناوچه‌که‌ ئارامه، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر کاتێکدا ده‌ستپێبکاته‌وه‌.


وێنە گەورەکە: ململانێی خێڵەکی لە باشووری عێراق بەردەوامە و پێشتریش حکومەت بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی له‌و ململانێیانە داوە، بڕیاریشی داوە وەک تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: