شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت سەردانی بەغدا دەكەن

شەیری بکە لە:
شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت سەردانی بەغدا دەكەن

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی پێ زۆرە.


وێنە گەورەکە: 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.


لێدوانی فەرمی: کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 9-6-2024 شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا دەکەن، چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا، بە بڕە پارەیەکی زۆر بەهەمهێنان دەکەن، پێویستە بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی پێ زۆرە، ئەمەش کێشەی لە پێش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە. وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ