ئاسایشی هەولێر سیناریۆیەكی ڕفاندن ئاشكرا دەكات

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر سیناریۆیەكی ڕفاندن ئاشكرا دەكات

دیمەنێکی سیناریۆکە

ئاڤا نیوز


ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی بنەماڵەیەک ڕادەگەیێنێت، ویستوویانە سیناریۆیەکی ڕفاندن ڕێک بخەن تا کەسێکیان کە لە دەرەوەی وڵات بووە بۆ بەدەستهێنانی وڵاتینامە بەکاری بهێنێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئەندامانی بنەماڵەیەک لە گەڕەکی باداوەی هەولێر، سیناریۆیەکیان بۆ ڕفاندنی کەسێک ڕێکخستووە و تۆماریان کردووە، پەیوەندییان بە ئاسایشی هەولێرەوە کردووە، بەڵام کاتێک ئاسایش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە بۆی دەرکەوتووە ڕفاندنەکە سیناریۆیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە ڕوداوێکی ڕفاندن لە گەڕەکی باداوە، لە ماوەیەکی کەم توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین بەناوەکانی (أ ، أ ، أ)، (ه ، أ ،أ)، (ب، م، أ)، (ب، ز ، م) و (م ،ص ، ح) و دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کردن.


زانیاریی زیاتر: دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران، دەرکەوت ئەم کردەوە گێرەشێوێنییە، بەشێوەی سیناریۆ لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەیەک ڕێک خراوە کە لە برا و خاڵ و خوارزا و ئامۆزا پێک هاتبوون، ئامانجیان ئەوە بووە یەکێک لە برای تۆمەتبارەکان بەناوی (م، أ ،أ) کە ئێستا لە وڵاتێکی ئەوروپایە، ئەو سیناریۆیە وەکو کەیسێکی سیاسی پێشکەش بکات و مافی پەنابەری پێ وەربگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان