عێراق 147 ملیار و 700 ملیۆن دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە

شەیری بکە لە:
عێراق 147 ملیار و 700 ملیۆن دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە

سکووپی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


لە بودجەی ئەمساڵی عێراق پارەیەکی زیاتر بۆ پارەی گەنمی جووتیاران دیاریکراوە، بەڵام حکومەتی عێراق نە ئەو بڕە وەردەگرێت كە دیاری كراوە نە پارەكەی دەدات.


وێنە گەورەکە: لە بودجەی ساڵی 2024ـدا، 742 ملیار و 700 ملیۆن دینار وەک خەرجی حاکیمە بۆ کڕینی گەنمی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، بەڵام حکومەتی عێراق پابەند نەبووە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە و وەرگرتنی ئەو ڕێژە گەنمەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.


ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئەو گوژمەی بۆ کڕینی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، دەبوایە حکومەتی عێراق 873 هەزار و 764 تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە 850 هەزار دینار وەربگرێت، نەک 700 هەزار تۆن.


قووڵتر: حکومەتی عێراق لە بڕە پارەی بودجەی حاکیمە 147 ملیار و 700 ملیۆن دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە کە بەو پارەیە 173 هەزار و 764 تۆنی دیکەی گەنمی جووتیارانی پێ وەردەگیرا، لە کاتێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن تۆنی گەنمی جووتیاران دەمێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی:هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "پارەکە نادرێت بە ئێمە و ناشزانین چی لێ دەکرێت".


لە لایەکی دیکەوە: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دەبوایە شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە بەغدا پێداگرییان بكردایە لەسەر ئەوەی بەپێی بڕە پارە تەرخانکراوەکەی بودجە گەنم بنێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ