پێش جەژنی قوربان مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێش جەژنی قوربان مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی-وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بەبێ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نارد، پێشەوا هەورامانی بە ئاڤا نیوزی گوت: پێش جەژن مووچەی سەرجەم توێژەکان دابەش دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچە کرد.

 

لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە. سەبارەت بە نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ دووەمین مانگ لەسەر یەک، گوتەبێژی حکومەت گوتی، "چارەسەری کۆتایی نزیکە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق 611 ملیار دیناری ناردووە، بەڵام دووەم مانگە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان نانێرێت و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی 352 ملیار دیناری هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: