ڕێبەر ئەحمەد: قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەک لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە

شەیری بکە لە:
ڕێبەر ئەحمەد: قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەک لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە  قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەک دەکرێت و نیگەرانین لەو دۆخە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە هەندێک شوێن بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەک دەکرێت، ئێمە نیگەرانین لەو دۆخەی لەو سنوورە هەیە.

 

ئەمەش بزانە: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئێران و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری داوە لەڕێگەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و هەڵەبجە ڕێکارەکانی پاراستنی ئەو سنوورانە تووندتر بکات.

 

شەیری بکە لە: