بانکێکی نوێ بەشداری لە هەژماری من دەکات

شەیری بکە لە:
بانکێکی نوێ بەشداری لە هەژماری من دەکات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB بۆ نێو پرۆژەی "هەژماری من" ڕاگەیاند.

 

بۆچی گرنگە: پرۆژەی "هەژماری من" وەکو سەردەمیترین پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکیی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران، لە فراوانبووندایە و لەو چوارچێوەیەشدا هەشتەمین بانک چووە ناو پرۆژەکەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا پرۆژەی "هەژماری من" بە بەشداریی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB، ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی بووەتە 8 بانک و لە ماوەیەکی نزیکدا بانکی دیکەش دێنە ناو بازنەی پرۆژەکەوە. 

 

ئەمەش بزانە: بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی "هەژماری من" تاکوو ئێستا بریتین لە: بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغداد، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB).

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە ساڵی (2011) بە سەرمایەی 100 ملیار دیناری عێراقی دامەزراوە، بانکەکە قۆناغ بە قۆناغ سەرمایەی زیادکردووە و بووە بە یەکێک لە بانکە پێشەنگەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ