بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵخی دوو ئۆڤەرپاس لەسەر دووسایدی پیرمام دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
قەرەباڵخیی ڕێگەی پیرمام - وێنە: محەممەد شوانی

قەرەباڵخیی ڕێگەی پیرمام - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پلانیان بۆ دروستکردنی دوو ئۆڤەرپاس لەسەر دووسایدی پیرمام داناوە تاوەکو قەرەباڵخی ئەو ڕێگەیە كەم بكەنەوە.

 

چی ڕوودەدات: بەهۆی دروستکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و هاتووچۆیەكی زۆر لەسەر دووسایدی پیرمام، قەرەباڵخییەكی زۆر لەسەر شەقامەکە دروست بووە و ئەوەش گلەیی و گازەندەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: داوا لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کراوە تاوەکو هاوكار بن لە چارەسەری ئەو قەرەباڵخییە و دوای ئامادەبوونی ئەوانیش، پلان دانراوە لەسەر خەرجی ئەوان، دوو ئۆڤەرپاس لەو شوێنانە دروست بکرێت کە پێویستیان بە ئۆڤەرپاسە، یەکەمیان دوای شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی پیرمامە و دووەمیشیان لە سایدی گەڕانەوە بۆ ناو شارە لە نزیک کۆمەڵگەی شاوێس.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان و شارەوانیی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەندازەی هاتوچۆ و نەخشەدانان و ئاوەدانکردنەوە، دیزاینی ئۆڤەرپاسەکانیان تەواو کردووە، ئێستا لایەنی هونەری سەرقاڵی ئامادەكارین لەسەر هەردوو ئۆڤەرپاسەكە.

شەیری بکە لە: