لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو لە سلێمانی هەزار و 200 سەرپێچیی کارەبا کراوە

شەیری بکە لە:
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبایە

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبایە

ئاڤا نیوز 

 

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو هەزار و 200 سەرپێچییان لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ئاشکرا کردووە و بەپێی ڕێنمایی سزا دراون.

 

بۆچی گرنگە: نەهشتنی سەرپێچییەکان هۆکارێکی گرنگە بۆ پاراستنی سامانی گشتیی و ڕێگریكردن له‌ بە فیڕۆدانی كاره‌بای ڕۆژانه‌.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تیمەکانی کارەبای سلێمانی لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا هەزار و 200 سەرپێچییان لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ئاشکرا کردووە و بەپێی ڕێنمایی سزا دراون کە بەشێکیان دەستکاری پێوەری زیرەکیان کردبوو.

 

زانیاریی زیاتر: كۆی بڕی سزاكه‌یان زیاتر لە 85 ملیۆن دینار بووە و خەمڵاندنی زیانی سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا دەگاتە زیاتر لە 820 ملیۆن دینار و وەزارەتەکە دەڵێت: هه‌ڵمه‌تی نەهێشتنی سەرپێچی و سزادانی سەرپێچیکاران به‌رده‌وام ده‌بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان