ئاڤا نیوز وردەکاری سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز وردەکاری سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی. وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

ئامانج لە سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکردن و ئامادەکارییە بۆ هاتنی زیارەتکاران و جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتننامە بازرگانییەی لە نێوان هەولێر و تاران واژۆ كراوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 5-6-2024، شاندێکی ئێرانی کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتیی و نوێنەری وەزارەتی دەرەوە، لەگەڵ پارێزگارەکانی ورمێ و کرماشان و سنە بگەنە هەولێر.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێوارە پێشوازی لە پارێزگاری ورمێ دەکەین و ڕێککەوتنێکی 16 خاڵی لەنێوانمانە كە خاڵێکی تایبەتە بە زیارەتکاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەر شتێکی دیکە پێویست بکات بۆ ڕێککەوتنەکە زیادی دەکەین، واتە درێژە بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنەكانی پێشوومان دەدەین.

 

لەلایەکی دیکەوە: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: ڕۆژی 6-6-2024 شاندە ئێرانییەکە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان کۆ دەبنەوە، هاوکات گفتوگۆ و دانیشتنیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی و لایەنی حکومییەکانی دیکەش دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 لە دەروازەی حاجی ئۆمەران،  55 هەزار زیارەتکار بەنێو هەرێمی کوردستاندا تێپەرین بۆ زیارەتكردنی مەزارگە پیرۆزەكانی شیعەكان، چونكە تێپەرین بە هەرێمی كوردستان هەم مەودای ڕێگەكەی بۆ كورت كردنەوە و ئاسایش و خزمەتگوزارییەكی باشتریشیان پێشكەش كرا، بەمەش پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکاران زیاتر بێت لە پارساڵ.

شەیری بکە لە: