سەگێک دوای دە ڕۆژ گیربوونی لەنێو مەنهۆڵێکدا ڕزگار دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە یەکێک لە شەقامەکانی گەرەکی بەختیاریی هەولێر، سەگێک بۆ ماوەی دە ڕۆژ لەنێو مەنهۆڵێک گیر دەبێت و لەلایەن تیمی ڕێکخراوی ئاژەڵپارێزی کوردستان ڕزگار کرا.

 

لێدوانی فەرمی: فەرمان فازڵ، سەرۆکی ڕێکخراوی ئاژەڵپارێزی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ڕووداوەکە ئاگادار کراینەوە و هەر ئەو کات هاتین، بەڵام نەمانتوانی ڕزگاری بکەین، بۆیە دووبارە گەڕاینەوە و دوای چەند کاتژمێرێک، توانیمان سەگەکە ڕزگار بکەین.

 

زانیاریی زیاتر: یەکێک لە کارمەندەکان لە کاتی گەڕان و دەرهێنانی سەگەکە، بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

 

ئەمەش بزانە: ئاژەڵەکە دەستێکی بریندار بووە و تیمی ئاژەڵپارێزان پاش بەنجکردنی ئاژەڵەکە، بۆ تیمارکردن بردیانە لای دکتۆری تایبەت بە ئاژەڵان.

 

شەیری بکە لە: