پاشماوەی گەشتیاران 20 کاتژمێر پڕۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانی دەوەستێنێت

شەیری بکە لە:
پاشماوەی گەشتیاران 20 کاتژمێر پڕۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانی دەوەستێنێت

پاشەڕۆی گەشتیاران لە هێڵی یەکەمی ئاوی دووکان - سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کاری پاکردنەوەی وەرگری هێڵی یەکی ئاوی دووکان ــــ سلێمانی دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی 20 کاتژمێر وەستا، "ئێستا پڕۆسەکە ئاسایی بووەتەوە".


وێنە گەورەکە: بەهۆی پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دووکان بە پاشماوەی گەشتیاران، بەشێک لە پڕۆژەی ئاوی دووکان وەستێنران، بەهۆیەوە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی، قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری بێ ئاو بوون. 


لێدوانی فەرمی: ئامانج جەبار، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: " وەرگری  هێڵی یەکەمی ئاوی دووکان ــ سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبە و پاشەڕۆی گەشتیار پاککرایەوە، کە ساڵانە چەندین جار گرفت بۆ پڕۆژەکانمان دروست دەبێت بەهۆی ئەو پاشماوانە و ناچاردەبین پڕۆژەکان ڕابگرین."


زانیاریی پەیامنێر: زریان کەمال، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە سلێمانی گوتی: " بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی سێ ڕۆژ جارێک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئاویان بۆ بەر دەدرێتەوە، لە وەرزی هاوین زۆرجار دەبێتە چوار ڕۆژ جارێک".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: