نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە و گۆشت دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە و گۆشت دادەبەزێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی گۆشتی سوور زیاتر لە دوو هەزار دینار کەمی کردووە، لەبەرامبەردا نرخی مریشک بەرزبووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرچەندە نرخی گۆشتی مریشک بۆ هەر کیلۆیەک بە بەراورد بە پێشتر 750 دینار زیادی کردووە، بەڵام نرخی گۆشتی سور بۆ هەر کیلۆیەک دوو هەزار تا دوو هەزار و 500 دینار کەمی کردووە.


زانیاریی زیاتر: ئێستا نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕدا بەم جۆرەیە:  
-نه رمەی گۆلک 16 هەزار و 500 دینارە
-گۆشتی گۆلک 16 هەزار و 500 دینارە
-جەرگ و هەناوی گۆلک 14 هەزار دینارە
-گۆشت بە ئێسکی گۆلک 13 هەزار دینارە 
-گۆشتی بەرخ 21 هەزار دینارە
-دوگی بەرخ 14 هەزار دینارە
-جەرگ و هەناوی بەرخ 20 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: