سێ تۆمەتبار كە بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەكرد دەستگیركران

شەیری بکە لە:
سێ تۆمەتبار كە بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەكرد دەستگیركران

وێنەی حەبەکان- بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند دەستیان بەسەر 90 كیلۆ حەبی هۆشبەردا گرتووە، سێ تۆمەتباریشیان دەستگیركردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 24-5-2024 تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ، توانییان سێ  تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد.


زانیاریی زیاتر: هەر لەم چالاکییەدا بڕی (90 کیلۆ گرام) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا، هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان.


بۆچی گرنگە: دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددانە، ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: