لە هەولێر دەستبەسەر 300 کارتۆن خواردنەوەی وزەبەخشدا گیرا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دەستبەسەر 300 کارتۆن خواردنەوەی وزەبەخشدا گیرا

چەند خواردنەوەیەکی وزە بەخش

ئاڤا نیوز  


لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزەبەخشەکانی دەستپێکرد.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 29-04-2024، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لیستێک ناوی 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشی دیاری کرد کە مۆڵەتیان نییە و فرۆشتنیان قەدەغەیە.


لێدوانی فەرمی: د.توانا فەرهاد عوسمان، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: تەنیا ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەکانەوە لە بازاڕەکانی هەولێر دەستبەسەر 300 کارتۆن خواردنەوەی وزەبەخشدا گیراوە و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.


لە لایەكی دیكەوە: دوێنێ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە وزە بەخشەکان دەستپێدەکەن، هەر شوێنێک ئاگادارکردنەوەی پێدرابێت و بەردوام بێت لەسەر فرۆشتنی، ڕێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: