نوێترین لێدوانی سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیران بارزانی بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی گوتووە "جێگەی داخە تاوەکو ئێستا دانووستان لەبارەی مووچە و قەیرانەكانی نێوانمان دەكەین".


لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لەمیانی دانانی بەردی بناغەی سێ پڕۆژە لە دهۆک ڕایگەیاند: "هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووینەوە، گفتوگۆمان بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەردوولا کرد، گوتمان ئەوەی جێی داخە تا ئێستا دانووستان لەسەر مووچە و قەیرانەکانی نێوانمان دەکەین، ئەمە مافێکی سرووشتییە و نابێت بکرێتە بە بابەتی ڕاگەیاندنەکان".


زانیاریی زیاتر: "دەبوو ئێمە بەرنامە بۆ چۆنییەتی پێشخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان و رکابەری لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و جیهان دابنێین، چونکە وڵاتەکەمان زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سرووشتی و ماددی و مرۆیی، پێویستە چیتر کاتی خۆمان بۆ دروستکردنی گرفت و کێشە خەسار نەکەین".


وێنە گەورەكە: هەرچەندە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق هەیە و هەرێمی كوردستان نەوت و داهاتی نانەوتی ڕادەست كردووە، بەڵام تائێستا بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی ئایار نەناردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ