بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی مەکسیک

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی مەکسیک

کلۆدیا شەینبام- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


لە هەڵبژاردنەکانی مەکسیک بەربژێری پارتی دەسەڵاتدار توانی نزیکەی 60
ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەوەش بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆک.


وێنە گەورەکە: ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی مەکسیک ژنێک ببێتە سەرۆکی وڵات، سەرەڕای ئەوەی دۆخی مەکسیک لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە ئاڵۆزە، سەرۆکی نوێ دەڵێت "بەڵێن بێت گەلەکەمان بێهیوا ناکەم".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کلۆدیا شەینبام پاردۆ، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 03-06-2024 لە کۆشکی سەرۆکایەتی سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی دا زاڵ بێت بەسەر کێشەکاندا.


لێدوانی فەرمی: کڵۆدیا شەینبام پاردۆ، سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی مەکسیک ڕایگەیاند: گەلەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە و کاردەکەین لە پێناو باشترکردنی دۆخەکە و بەڵێن دەدەین بێهیوایان ناکەین.


ئەمەش بزانە: بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پارتەکەی کلۆدیا شەینبام پاردۆ توانیویەتی نزیکەی 58% بۆ 60%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و 30 خاڵ لە پێش ڕکابەرە سەرسەختەکەی ئۆپۆزسیۆنەوە بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان