بۆ چارەسەری کێشەی کارگەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ چارەسەری کێشەی کارگەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بەغدامان گوت ئەو کۆمپانیانەی لە لای ئێمە مۆڵەتیان پێ دەدرێت، دەبێت لای ئێوەش قبووڵکراو بن.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراق، بە نووسراوێک بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، لە 1-6-2024 تەنیا رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی ئەو کارگانە بدەن، کە مۆڵەتی کارکردنیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەرگرتبێت و مۆڵەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری پێناکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: کەمال موسلیم، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن، ئەگەر بچن لە بەغدا کار بکەن، دەبێ لقیان بکەنەوە و خۆیان تۆمار بکەنەوە، بۆ ئەمە چەندین جار سەردانی بەغدامان کرد و گوتمان کۆمپانیا لای ئێمە تۆمار بکرێ دەبێ لای ئێوە قبووڵکراوبێت و بەپێچەوانەشەوە، ئێستا خەریکی ڕێکخستنەوەی ئەوەین کە کۆمپانیایەک لە هەولێر یا بەغدا دابمەزرێ بە عێراقی حساب بکرێت، بەڵام هێشتا نەگەیشتووین بە فۆرمێک.

شەیری بکە لە: