چێنەر عەبدولقادر، ئەستێرەی وەرزشیی ئاڤا
چەندین ساڵە باسی شەڕ و ئاژاوەی ئیسکان لە میدیاکانەوە پێشانی خەڵک دەدرێت، ئاڤا بە یەک شەو جوانی هەولێر و خۆشی ئیسکانی پێشاندان.
لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2021 لە یاریگەی وێمبڵی، کێشەیەکی گەورە دروستبوو کە پۆلیس کۆنتڕۆڵی بۆ نەدەکرا، هەروەها لە پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022 لە پاریس دیسانەوە بارودۆخ لەدەست دەرچوو یارییەکەش بۆ ماوەیەک دواکەوت، لە کاتی ئاهەنگگێڕانی فەرەنسیەکان لە شانزیلیزێ بۆ مۆندیالی 2018 تاڵانییەکی یەکجار زۆر ئەنجام درا، کۆبوونەوەی جەماوەریی زۆر لە هەموو جیهاندا ترسی لەسەرە و کێشەی بە دواوەیە، واتە لە وڵاتە زۆر پێشکەوتووەکانی جیهانیشدا شەڕ و گێلەشێوی هاندەران هەیە.
لە هەولێر و لە شەقامی ئیسکان بەردەوام کۆبوونەوەی خەڵکی لێیە، بە تایبەتی کاتی یارییە گرنگەکان زۆر چاوی لەسەرە، لە لای زۆر میدیا، ئیسکان وا پیشان دەدرا کە تەنیا شوێنی شەڕە دەبە و کاردانەوەی هاندەرانە بۆ دوای یاری، کەس نەیدەوێرا خۆی لێ نزیک بکاتەوە و دەگوترا لای ترافیکلایتی شەست مەترییەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێت، بەڵام ئاڤا میدیا لە هەموو کوردستانەوە خەڵکی هێنا و شەقامەکی سەرتاسەری پڕکرد لە هاندەر لە گرنگترین یاریی ساڵدا، چی ڕووی دا؟
ئەوەی ڕووی دا میواندۆستی و خۆشەویستی خەڵکی هەولێر بوو بۆ تەواوی هاووڵاتییانی کوردستان، هەر چایخانە و چێشتخانە و عەرەبانەیەکت دەبینی زۆر بە ڕێز و خۆشەویستییەوە ڕێزیان لە خەڵک دەگرت، لە پۆلیسێکی هاتوچۆوە تاوەکو پارێزگاری شارەکە هەموو هاوکاربوون تا گەرمیانییەک و بادینییەک لە هەولێر دڵخۆشبن، گەنجێک کە لە سلێمانییەوە هاتووە و یەکەمجار بەمشێوەیە هەولێر دەبینیت دەزانێت ئەم شارە چەند شیرینە.
نەک شەڕ ڕووی نەدا، بەڵکو زۆر زیاتریشمان بینی، بینیمان پایتەخت هەموو شوێنێکی ئارام و خۆشە، بینیمان تا بەرەبەیان خەڵکی تەواوی کوردستان لە هەولێر دڵخۆشبوون، ئەمە ڕاستی هەولێرە کە زۆر ڕێز لە میوان دەگرن، ئەمە هەولێرە کە زۆر ئارامە، ئەمە هەولێرە کە میوانەکان زیاتر لە خاوەن شارەکە دڵخۆشن تیایدا، هەولێر ئەوەیە کە ئاڤا میدیا پیشانتان دەدات.
نوێترین بیروڕا
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
16 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
15 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
ململانێی "عەقڵی شۆڕش" و "عەقڵی دەوڵەت" لە ئێران: جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە دووبارە دادەڕێژێتەوە؟
9 تشرینی یەکەم
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا
5 تشرینی یەکەم
داهاتی سلێمانی چی لێ دێت؟
5 تشرینی یەکەم
بەرەی نمایش و بەرەی پرۆژە چی لە سوودی خەڵکی کوردستانە؟
3 تشرینی یەکەم
ئێمە پێتان دەڵێین: بۆچى ویستیان هەولێر بسووتێنن؟
2 تشرینی یەکەم
بۆچی ڕێبازا مالا بارزان لە بەهدینان بیروباوەرەکا ئەبەدییە؟
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 16 تشرینی یەکەم
16ـی ئۆکتۆبەر؛ خیانەت لە خواستی کوردستانیان بۆ سەربەخۆیی
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
بانگەشەی هەڵبژاردن یان لێکترازانێکی سەختی کۆمەڵگە؟
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە سێ ڕەهەندی جیاواز
- بیروڕا
- 12 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
- بیروڕا
- 5 تشرینی یەکەم
ئێران: بوون و هەژموون، ڕۆڵ و داهاتووی لە ناوچەکەدا