وەزیری خوێندنی باڵا: لیستی یەکەمەکان بەشێوەیەکی یاسایی بۆ بەغدا دەنێرین

شەیری بکە لە:
وەزیری خوێندنی باڵا: لیستی یەکەمەکان بەشێوەیەکی یاسایی بۆ بەغدا دەنێرین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئاڤا نیوز 


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرای كرد لیستی یەکەمەکان بەشێوەیەکی یاسایی بۆ بەغدا دەنێرن و ئەو پێداویستییانەی لێیان داواکراوە جێبەجێیان کردووە.


بۆچی گرنگە: لەچوارچێوەی بڕیاری دامەزراندندا، ژمارەیەکی زۆر لە یەکەمەکانی سەر ئاستی پەیمانگا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان سودمەند دەبن.


لێدوانی فەرمی: د.ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:پرۆسەی ئامادەکردنی لیستی ناوی یەکەمەکان وردەکاری دەوێت، نامانەوێت بۆ بەغدای بنێرین و دواتر بیگەڕێننەوە، هیوادارین بتوانین لیستێکی پاک و یاسایی ئامادە بکەین تا یەکەمەکان لەو دوودڵییە دەربکەین، ئەو پێداویستیانەی لەسەر ئێمەیە جێبەجێی دەکەین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیای دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی 2017-2018 تا 2022-2023 دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان