بە هۆی نەبوونی ڕێککەوتنەوە قایمقامی شنگال هەڵنەبژێردرا

شەیری بکە لە:
بە هۆی نەبوونی ڕێککەوتنەوە قایمقامی شنگال هەڵنەبژێردرا

قەزای شنگال - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنەوە، قایمقامی شنگال هەڵنەبژێردرا و دانیشتنەکەی ئەنجوومەنیش بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە مەبەستی هەڵبژاردنی قایمقامێکی نوێ بۆ قەزای شنگال کۆبووەوە .


لێدوانی فەرمی: ئێریڤان مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: بە هۆی نەبوونی ڕێککەوتنەوە لە نێوان لایەنەکاندا دانیشتنی ئەنجوومەن بۆ هەڵبژاردنی قایمقام بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە.


زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە بۆ دانانی قایمقامی شنگال، ئێریڤان مەهدی دەڵێت: "ئەگەر ڕێککەوتنمان هەبووایە ئەمڕۆ قایمقامان هەڵدەبژارد".


چارەسەرەکان: دانانی پۆستی قایمقامی شنگال "دەبێت بە ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان بێت، چونکە حکومەتەکە تەوافوقییە و نابێت بە زۆرینە ئەو پۆستە یەکلا بکرێتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەش کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی قەزای شنگال بەربژێر کردووە.


کاریگەری و لێکەوتەکان: دۆخی شنگال دۆخێکی ئاڵۆزە و خەڵکی قەزاکە بوونەتە قوربانی نەبوونی خزمەتگوزاری و نا سەقامگیری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان