وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوە لە برینداربوونی کارمەندەکانی دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوە لە برینداربوونی کارمەندەکانی دەکات

دیمەنێکی خۆپیشاندانەکەی زیقار - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە لە برینداربوونی ژمارەیەک لە کارمەندانی وەزارەتەکەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی پارێزگای زیقار ڕادەسپێرێت.


وێنە گەورەکە: یەکشەممە 2-6-2024، بە دەیان فەرمانبەری گرێبەست لە کۆمپانیای نەوتی زیقار بۆ بەهەمیشەیی دامەزراندنیان خۆپیشاندانیان کرد، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان تووندوتیژییان بەکارهێنا، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران برینداربوون و هاوکات ژمارەیەک لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، تیمێکی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی برینداربوونی 19 کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای زیقار، کە برینی یەکێکیان سەختە.


زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ داواشی کردووە، لێکۆڵینەوە لە برینداربوونی ئەو چوار هاووڵاتیەش بکەن کە لە خۆپیشاندانەکان دژی داخستنی کۆمپانیای نەوتی زیقار و بەرهەمە نەوتییەکان و کارگەی غازی زیقار برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان