ئاڤا شوێنی زەوییەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا شوێنی زەوییەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ژمارەی زەوییەکان، خاوەندارێتی زەوییەکان و ڕووبەری ئەو زەوییانەی کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت، دیاریکراوە و ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کراوە.

 

بۆچی گرنگە: ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران لە بڕیارەکەی حکومەت بۆ دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: زەوییەکان کشتوکاڵین و لێژنەیەک پێکهێنراوە و ژمارەی زەوییەکان، ڕووبەرەکانیان و خاوەندارێتیان ساغکراوەتەوە. بە نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراوە، تاوەکو ڕەزامەندیی لەسەربدات. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو زەویانەی بڕیارە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی دەوروبەر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن، دەکەونە ئەم شوێنانە:


  • - سەر ڕێگای هەولێر-گوێر
    - کانی قرژاڵە لە سەر ڕێگای مووسڵ
    - بەشێک لە زەوییەکانی ناحییەی دارە شەکران
    - زەوییەکانی پشت گوندی گردە ڕەش لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک
  •  

لەلایەکی دیکەوە: ئەو زەوییانەی لە سلێمانی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێن دەکەونە ئەم شوێنانە:

- هەواری لاوان لەسەر ڕێی تانجەرۆ-قەرەداغ
- هەواری فەرمانبەران لەسەر ڕێی تاسڵوجە-دووکان
- قولەڕەیسی

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان