لە هەشتی حەسارۆک 180 شەقام دروست دەکرێن و دابەش دووی زەوی دەیانگرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە هەشتی حەسارۆک 180 شەقام دروست دەکرێن و دابەش دووی زەوی دەیانگرێتەوە

تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی کارکردنن لە هەشتی حەسارۆک

ئاڤا نیوز

 

کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە زۆنی B گەڕەکی هەشتی حەسارۆک تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی تەواوکردنی 180 شەقامن.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ساڵە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە هەشتی حەسارۆک دابەشکراون، بە درێژایی ئەو ماوەیە کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەبووە، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان درا.

 

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، لەسەر داهاتی %100ـی شارەوانی و لەڕێگەی فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەکانی ئەو کەرتە، خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەستیپێکردووە و 720 ملیۆن دینار تێچووەکەیەتی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەگەرچی ڕووبەری هەر زەوییەکی هەشتی حەسارۆک 250 مەترە، بەڵام بڕیاری دابەش دووی زەوی، ئەو کەرتەش دەگرێتەوە.

 

باکگراوند: ڕۆژی 12-5-2021 سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکانی کرد و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی خاوەن زەوییەکانیدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان